ئەنجامی تیروپشکی مۆندیالی یانەکان

 
رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی جامی جیهانی یانەکان راکێشرا، کە رکابەرییەکانی لە کۆتایی ئەمساڵ لە سعودیە بەڕێوەدەچن.
 
بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، وەزیری وەرزشی سعودیە و بەرپرسانی سەرجەم یانە بەشدارەکانی پاڵەوانێتییەکە، تیروپشکی جامی جیهانی یانەکان راکێشرا، کە رکابەرییەکانی لە 12-12 تاوەکو 22-12-2023 لە سعودیە بەڕێوەدەچن.
 
یەکەم یاریی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان یانەی ئیتیحادی سعودی، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعودیە و میوانداری پاڵەوانێتییەکە و یانەی ئۆکلاند سیتی نیوزیلەندی دەبێت.
 
لە قۆناخی دووەمدا براوەی ئەو یارییە بەرامبەر یانەی ئەهلی میسری و پاڵەوانی ئەفریقا یارییدەکات.
 
یارییەکەی دیکەی قۆناخی دووەم لەنێوان لیۆنی مەکسیکی و ئۆراوا رێدی ژاپۆنی دەبێت.
 
لە قۆناخی پێشکۆتاییدا براوەی یاریی ئەهلی میسری و یاریی نێوان ئۆکلاند و ئیتیحاد بەرامبەر پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس یارییدەکات و یارییەکەی دیکەش لەنێوان براوەی ئۆراوا رێد و لیۆن بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەبێت.