مێسی باشترە یان رۆناڵدۆ؟ کاماڤینگا وەڵامدەداتەوە

05-09-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئیدواردۆ کاماڤینگا ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیدواردۆ کاماڤینگا، یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا نموونەی بەرزی خۆی ئاشکرادەکات و دەشڵێت "لای من ئاسیست لە گۆڵکردن خۆشترە".

ئەم هاوینە کاماڤینگا لە یانەی رێنی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە یانەی مێرینگێوە کرد و بەپێی گرێبەستێک تاوەکو 30ـی حوزەیرانی 2027 یاری بۆ ریال مەدرید دەکات.

کاماڤینگا دانی بەوەدا نا کە لە نێوان پلانی یاریکردنی 4 - 3 - 3 و 4 - 4 - 2ـدا یەکەمیان هەڵدەبژێرێت.

کاتێکیش لێیانپرسی لە نێوان گۆڵکردن و ئاسیستدا کامیان هەڵدەبژێری؟ ئەو یاریزانە لاوەی فەرەنسا، گوتی "زیاتر حەزم لە ئاسیستە".

تۆ دەتەوێت لەسەر کورسی یەدەگ بیت و تیپەکەت یارییەکە بباتەوە، یان بەشێوەی سەرەکی یاری بکەیت و تیپەکەت بدۆڕێت؟ ئەمە پرسیارێکی دیکە بوو بۆ کاماڤینگا، کە لە وەڵامیدا گوتی "با تیپەکەم بباتەوە، با من لەسەر کورسی یەدەگ بم".

ئینجا پرسیارە گەورەکەیان لێکرد، کامیان باشترە، لیۆنێل مێسی یان کریستیانۆ رۆناڵدۆ؟ وەڵامەکەی بەمشێوەیە بوو "ناتوانم لە نێوانیاندا هەڵبژاردن بکەم".

ئەمجارە لێیانپرسی، کام سێیانە باشترە، کاماڤینگا، پۆگبا و کانتێ یان زیدان، ڤیێرا و پیتێ؟ ئەو راشکاوانە گوتی "پۆگبا نموونەی بەرزی منە، بۆیە دەڵێم من و پۆگبا و کانتێ".

یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدرید، دواجار لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە لە نێوان چامپیۆنزلیگ و مۆندیالدا کامیان هەڵدەبژێری؟ گوتی "مۆندیال" و لە نێوان هاتریک و تۆمارکردنی گۆڵێکی جواندا؟ گوتی "بێگومان هاتریک هەڵدەبژێرم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە