زیدان بڕیارە قورسەکەی بە سەرۆکی ریال مەدرید راگەیاند

05-09-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فلۆرەنتینۆ پێرێز زینەدین زیدان
A+ A-

رووداو دیجیتال

رۆژنامەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایانگەیاند، زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە لەبارەی مێرکاتۆی ئەم هاوینە، بڕیاری خۆی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە راگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە زیدان پێرێزی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە لەم هاوینەدا پێویستی بە هیچ یاریزانێکی نوێ نییە و نایەوێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێک بکەن.

ئەو سەرچاوانە، دەڵێن "پێرێز بڕیارەکەی زیدانی قبوڵکردووە و بیر لە هیچ گرێبەستێک لەم هاوینەدا ناکاتەوە".

زینەدین زیدان پێیوایە پێکهاتەیەکی باشی هەیە و لە هیچ هێڵێکی یاریکردن پێویستی بە هیچ یاریزانێک نییە، کە لە هاوینی رابردوودا ئیدین هازاردی بەلجیکی، لوکا یوڤیچی سربی و ئیدێر میلیتاوی بەرازیلی هێناوەتە ریزەکانی، ئەمساڵیش مارتین ئۆدیگاردی یاریزانی نەرویجی گەڕاندووەتەوە ریزەکانی، کە بەشێوەی خواستن یاری بۆ ریال سۆسیداد دەکرد.

تیپەکەی زیدان ئەمساڵ بەو پێکهاتەیەی ئێستای نازناوی لالیگای بەدەستهێنا، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیادا سەرکەوتوو نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا زیزۆ پێیوایە هیچ کەموکوڕییەکی نییە، ئەگەرچی ئەو بڕیارەی زیدان قورسە و هاندەرانی یانەکە بەلای کەمەوە چاوەڕێی گرێبەستێکی گرانبەها بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە