ئالان بووە یاریزانی ئێڤێرتۆن

05-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئالان
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی، بەفەرمی گواستنەوەی ئالان مارکێزی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ناپۆلیی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئێڤێرتۆن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، گواستنەوەی ئەو یاریزانە تاوەکو هاوینی 2023 دەبێت، بەڵام ئاماژەی بە نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە نەکردووە.

دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێڤێرتۆن، ئالان بە کەناڵی یانە نوێیەکەی گوت، زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندیکردن بە ئێڤێرتۆن و دڵخۆشم کە لێرەم، هیوادارم بتوانم لەگەڵ هاوڕێکانم لە ئێڤێرتۆن ئاستێکی بەرز پێشکێشبکەم و کاری گرنگ پێکەوە بکەین.

ئالان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ئێڤێرتۆن یانەیەکی گەورەیە لە خولی ئینگلتەرا، ئامانجی راستەقینەم هەیە و دەمەوێت لەگەڵ پرۆفیسۆر ئەنچیلۆتی بەدیانبهێنم.

یاریزانە 29 ساڵەکە، 61 یاریی لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ناپۆلی ئەنجامداوە، گواستنەوەی یاریزانەکەش هەر لەسەر داوای ئەو راهێنەرە ئیتالییە بووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە