وەین روونی ناپاک دەرچوو

05-09-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن روونی ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهۆی چەند کارێکی ئابڕووبەرانەوە، هاوژینی وەین روونی داوای جیابوونەوە و بڕێک پارە دەکات.

دوای ئەوەی بە مەستی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیبوو و پۆلیسی بەریتانیا سزای وەین روونیدا، دوای ئەوە دەرکەوتووە کە وەین روونی جگە لە مەستی، کچێکیشی لەگەڵدا بووە کە ئەو کچەش هاوژینی نەبووە، بەڵکو کچێکی دیکە بووە و ئۆتۆمبێلەکەش هەر هی ئەو کچە بووە لێیخوڕیوە، کچەکەش ناوی لارا سیمپسۆنە و تەمەنی 29 ساڵە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، لارا لە یەکێک لە یانە شەوانەکاندا تا بەرەبەیان لەسەر مێزی یاریزانەکە گۆرانی گوتووە و سەمای کردووە، لە کاتێکدا هاوژینەکەی لەگەڵ منداڵەکانییدا لە پشوودا بووە و دوای بیستنی هەواڵەکە گەڕاوەتەوە.

جگە لەمانەش کۆلین روونی، هاوژینی وەین روونی داوای جیابوونەوە دەکات و دەیەوێت 50 ملیۆن پاوەندیش قەرەبوو لە روونی وەربگرێت، کە ئێستا ئەم خێزانە خاوەنی سێ مندڵن و نزیکە لەوەی منداڵی چوارەمیان ببێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە