پۆڵ پۆگبا بەرامبەر یوڤێنتۆس ناپاک بوو

05-09-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پۆڵ پۆگبا
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەجێهێشتنی یانەی یوڤێنتۆس و پەیوەندیکردن بەریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەلایەن پۆڵ پۆگبای فەرەنسی لەنێو سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان بەناپاکی لێکدەدرێتەوە و دەڵێن پۆگبا ناپاکیی بەرامبەر هاوڕێکانی کردووە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی و لاگازێتا دێللۆ سپۆرت بڵاویانکردووەتەوە، پۆگبای خاوەنی چوار نازناوی خولی ئیتالیا لەگەڵ یوڤێنتۆس بە جیانلۆیجی بوفۆن و پاوڵۆ دیبالا گوتبوو وەرزی داهاتوو لە تۆرینۆ دەمێنێتەوە، لەبەرئەوە بە رۆیشتنی لەیانەکە پۆڵ ناپاکیی بەرامبەر هاوڕێکانی کرد. 

پاوڵۆ دیبالا بەیەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی پۆگبا دادەنرێت و یاریزانەکە رایگەیاندبوو کە زۆر دڵنیاییە پۆگبا لە یوڤێنتۆس واز لە یاریکردن دەهێنێت.

پۆڵ پۆگبا لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی یوڤێنتۆسەوە پەیوەندیی بەریزەکانی مانچێستەر یونایتد کرد و بووە گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانان لەمێژوودا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە