ریال مەدرید دەیەوێت لە دواساتەکانی مێرکاتۆدا هەمووان شۆک بکات

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مەردرید ئەلفۆنسۆ دەیڤیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەنیازە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و پێشبینی نەکراو لە دواساتەکانی مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا هەمووان شۆک بکات و ئەستێرەیەک بگوازێتەوە ریزەکانی.
 
بەگوێرەی تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید ئەگەرچی باس لەوە دەکات کە مێرکاتۆی ئەم هاوینەی تەواو بووە و هیچ یاریزانێکی دیکە ناگوازێتەوە، بەتایبەتی کاتێک کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێنەر رایگەیاند کە لیستەکە داخراوە، بەڵام واقیعەکە پێچەوانەی ئەو راستییەیە و یانەکە پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی لە دواساتەکانی میرکاتۆدا گرێبەستێکی گرنگ رابگەینێت.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی ریال مەدرید هێشتا دەستبەرداری گرێبەستی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی ئەستێرەی کەنەدیی یانەی بایرن میونشن نەبووە، و دەڵێت "مێرینگێ هێشتا دەرگاکەی بە رووی ئەلفۆنسۆدا دانەخستووە".
 
وەک ئەو سەرچاوە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لە دوایین رۆژەکانی مێرکاتۆدا، دوایین دەستەوارە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی دەیڤز بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
 
بەرپرسانی ریال مەدرید دەیانەوێت بەرپرسانی بایرن بایرن میونشن ناچاربکەن بڕیار لەسەر فرۆشتنی یاریزانە کەنەدییەکە بدەن بە نرخێکی گونجاو. ئەگەرنا دوای تەنیا 10 مانگ بەبێ بەرامبەر دەچێتە ریال مەدرید.
 
تۆڕی ریلیڤۆی ئیسپانی، روونیشیکردووەتەوە کە ریال مەدرید بەنیازی ئەوە بووە لە هاوینی ئەمساڵدا هەمان ستراتیژ لەگەڵ لێنی یۆرۆی بەرگریکاری فەرەنسی جێبەجێ بکات، پێش ئەوەی بۆ بەرژەوەندی یانەی مانچێستەر یونایتد لەدەست بدات.
 
ئەو سەرچاوەیە دووپاتیکردەوە کە ریال مەدرید هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە و ئەو مەرجانەی بایرن میونشن سەبارەت بە وەرگرتنی ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا داینابوو جێبەجێ ناکات.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ریال مەدرید بڕە پارەیەکی گونجاو پێشکەش بەو یاریزانە دەکات کە پەیوەندی بە ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەیەوە کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە