سێکوچکەی بارسا گەڕانەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
پاڵەوانانی ئەوروپا گەڕانەوە بارسێلۆنا، پاش پشوو و حەسانەویەکی دوور و درێژ، کە ماوەی سێ هەفتەی خایەند.
 
هەرسێ یاریزان، لامین یامال، پێدری و فێران تۆرێس گەڕانەوە سەنتەری مەشق و راهێنانی یانەی بارسێلۆنا، کە بە خوان گامپەر ناسراوە، بۆ ئەوەی دەست بکەن بە مەشق و خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ، جیا لە تەواوی تیپەکە کە ئێستا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.
 
پاڵەوانانی ئەوروپا ئەمڕۆ دەست دەکەنەوە بە مەشق و راهێنانەکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە لە بارسێلۆنان و گەشتیان نەکردووە.
 
یانەی بارسێلۆنا رۆژی 7ی مانگی هەشت دوای یارییەکەیان لە بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان راستەوخۆ گەشت دەکەن و دەگەڕێنەوە شاری بارسێلۆنا، دواتر یاریزانان دوو رۆژ پشوو دەدەن و دواتر دەگەڕێنەوە سەر مەشق کردن.
 
لە دوای دوو رۆژ پشوو، یانەی بارسێلۆنا هێشتا یانەی بارسێلۆنا بێ بەش دەبێت لە بەشێک لە یاریزانە پێککراوەکان، گاڤی، پێدری، دی یۆنگ، ئاراوخۆ وفاتی، ئەمانەش جگە لە یاریزانەکانی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای ئۆلێمپی کە فێرمین، کۆبارسی و ئیرک گارسیان. 
 
بارسێلۆنا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەم دواین یاری ئامادەسازی ئەنجام دەدات  بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان لە یاریگەی بانک لە ولایەتی ماری لاند، دوو کاژێر دوای یارییەکە شاندی یانەکە دەگەڕێنەوە شاری بارسێلۆنا.
 
بارسێلۆنا لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی لەم وەرزەدا چاوی لەوەیە لالیگا بەدەست بێنێت، بڕیار وایە یەکەم یاری لالیگا لە 17ـی ئەم مانگە دەست پێدەکات و یەکەم یاریی بارسێلۆنا لە بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا دەبێت لە یاریگەی میستایا.