ڤیدیۆ؛ دەروونناسێک یارمەتی یانەی هەولێر دەدات بۆ بردنەوەی جامی عێراق

05-08-2023
ئیحسان تاهیر
د.باسم محەممەد
د.باسم محەممەد
نیشانەکردن د.باسم محەممەد یانەی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

د. باسم محەممەد، پسپۆری دەروونناسی وەرزشی و پێکانەکان، یارمەتی یاریزانانی یانەی هەولێر دەدات بۆ ئەوەی بە دەروونێکی ئارامەوە یاریی کۆتاییان بەرامبەر قوە جەوییە لە جامی عێراق ئەنجام بدەن.
 
ئەو دەروونناسە، بەمشێویە قسەی بۆ رووداو کردووە:
 
سڵاوتان لێبێت، من پسپۆری دەروونناسی وەرزشی و پێکانەکانم، لە بەریتانیا خوێندوومە، پەیوەندیم لەگەڵ عەباس عوبێد کۆنە، ئەو پیاوە کە لە قۆناخی دووەمدا یانەی هەولێری وەرگرت بەداخەوە لە پلەی نۆزدەمی ریزبەندیی بوو. ئەو ئەوکات پەنای بۆ هێنام بۆ ئەو کارە.
 
کاری ئێمە ئەوەیە تۆ چۆن یاریزان ئامادە دەکەی، چۆن یاریزان لە رووی دەروونییەوە ئامادە دەکەی بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست بەشداری لە یارییەکەدا بکات، ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا و بەپێی هەموو توێژینەوە زانستییەکان 70٪ـی هۆکاری بردنەوە لایەنی دەروونییە.
 
یاریزان لەوانەیە تووشی گوشار ببێت، چۆن دەتوانی لەو گوشارانە رزگاری بکەی، ئەوە کاری کاپتن نییە، ئەو یاریزانێکی ئامادەی دەوێ بۆ ئەوەی بیباتە نێو یارییەکە و بۆ ئەوەی داواکارییەکانی جێبەجێبکات، ئەمە بەرپرسیاریەتی ئێمەیە. کار و ئەرکی ئێمە ئەوەیە یاریزان لە رووی دەروونی و جەستەییەوە ئامادە بکەین بۆ ئەوەی کاتێک دەچێتە نێو یاریگە بەشێوەیەکی دروست بچێت، ئێوە بینیتان لە قۆناخی دووەم کە ئێمە هاتین ریتمەکە بەرز بووەوە و شتەکان گۆڕان، ئەنجامەکان باش بوون و بەهیوای سەرکەوتن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە