ڤیدیۆ؛ ئەمریکا بە هەنگاوێکی دیکە دەبێتە پاشای باسکە

05-08-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئەمریکا و ئوسترالیا
ئەمریکا و ئوسترالیا
نیشانەکردن باسکە ئەمریکا ئوسترالیا ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەمریکا هەنگاوێکی دیکە لە بەرگریکردن لە میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیاد نزیکبووە، دوای ئەوەی گەیشتە یاریی کۆتایی باسکە.

ئەمریکا لە قۆناخی پێشکۆتایی باسکەی پیاواندا، بەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا بووەوە و بەسەرکردایەتی کیڤن دورانت گەیشتە یاریی کۆتایی رکابەرییەکە، کاتێک ئەو یاریزانە 23 خاڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و دێڤین بۆکەریش 20 خاڵی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.

ئەستێرەکانی ئەمریکا ئاستێکی بەرزیان پێشکێشکرد، سەرەڕای ئەوەی لە چارەگی یەکەمدا بە 18 خاڵ بەرامبەر 24 خاڵ دواکەوتن، بەڵام زوو گەڕانەوە نێو کەش و هەوای یارییەکە و لە کۆتاییدا بە 97 خاڵ بەرامبەر 78 خاڵ یارییەکەیان بردەوە و گەیشتنە یاریی کۆتایی.

ئەمریکا بۆ بردنەوەی میدالیای زێڕ رکابەری براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و سلۆڤینیا یارییدەکات، کە کاژێر 14:00 لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ئەمریکا لە یاریی باسکەی پیاواندا خاوەنی 15 میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادە و لە سێ ئۆڵیمپیادی رابردوودا لەسەریەک بووەتە پاڵەوان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە