ئارتێتا بە گواستنەوەی کۆتینیۆ پلانەکانی دەگۆڕێت

05-08-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فیلیپ کۆتینیۆ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت فیلیپ کۆتینیۆ، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی بارسێلۆنا بباتە ریزەکانی و پلانەکانیشی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەگۆڕێت.

میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، راهێنەری ئیسپانییەکە دەیەوێت وەرزی نوێ بە 4-3-3 یاریی بکات.

بە گواستنەوەی کۆتینیۆ ئارتێتا هەلێکی زۆرباشتری دەبێت، بۆ ئەوەی یاریزانەکە رۆڵێکی گەورە لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەدا بگێڕێت.

بەپێی دوایین پێشهاتەکان، کارگێری یانەی ئارسیناڵ هەنگاوەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی گواستنەوەی کۆتینیۆ تەواوبکەن، بۆ ئەوەش ئامادەن بەشێکی مووچەی یاریزانەکە بدەن.

کۆتینیۆ پێشتر لە پرێمەرلیگ بۆ لیڤەرپوول یارییکردووە، لە زستانی 2018 پەیوەندیی بە یانەی بارسێلۆنا کرد.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ بارسێلۆنا ئەو ئاستەی پێشکێشنەکرد، بۆیە یانە ئیسپانییەکە بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانەی دایە یانەی بایرن میونشن، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی چامپیۆنزلیگ وادەی خواستنەکەی تەواودەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە