ئەمڕۆ ئاتلێتیک بیلباو بۆ یۆرۆپالیگ و مێژوو بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەکەن

05-07-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مەدرید ئاتلێتیک بیلباو
A+ A-

رووداو - هەولێر

لالیگا تادێت لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە و رکابەریی ریال مەدرید و بارسێلۆناش بەردەوامە، ئەوە بەقسەی زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە، ئەگەرنا زۆر لە چاودێران پێیانوایە بارسا لە بارودۆخێکی زۆر خراپدایە لەچاو یانەکەی پایتەخت.

ئەوان دەڵێن زیدان و یاریزانەکانی، کە 4 خاڵ لەپێش مێسی و هاوڕێکانینە، زۆر زەحمەتە جارێکی دیکە هەلێک بە بارسا بدەنەوە جارێکی دیکە بۆنی نازناوەکە بکاتەوە، ئەگەرچی کەتەلۆنییەکان ئەمڕۆ هیوایەکیان بە یانەکەی باسک، ئاتلێتیک بیلباو هەیە ئەگەر 3 خاڵیش نەبێت دووان لە ریال مەدرید وەربگرن. 

ئاتلێتیک بیلباو لە یەکەم یاری ئەمڕۆدا میوانداری ریال مەدرید دەکات و هەوڵدەدات لێیبباتەوە، بۆ نا؟ لە کاتێکدا خودی زیدان دەڵێت یاریگەی سان مامێس بۆ هەموو یانەکان زەحمەتە، بەڵگەش ئەوەیە کە لە دوایین 2 یاری نێو سان مامێسدا ریال مەدرید نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاتلێتیک بیلباو لە دوایین 5 یارییدا تەنیا دوو گۆڵی لە ریال مەدرید کردووە و لە دوایین 10 یاری کە لە مەدرید بەڕێوەچوونە یانەی باسکی نەیتوانیوە لە یانەی شاهانە بباتەوە، بەڵام نابێ ئەوەش لەبیربکەین کە بیلباو ئێستا بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندیی گرتووە و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوە دەبێت 3 خاڵ لە ریال مەدرید وەربگرێت، هەم بۆ مێژوو، و هەمیش بۆ گەیشتن بە یۆرۆپالیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە