رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی دلهی دینامۆزی هیندی رایگه‌یاند رۆبێرتۆ كارلۆسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌ڕازیلی به راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.
یانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی خۆیان له فه‌یسبووك بڵاویانكرده‌وه: بڕیاره‌كه بووه فه‌رمی و رۆبێرتۆ كارلۆس بووه راهێنه‌ری یانه‌ی دلهی دینامۆز له خولی سوپه‌ری هیند".
خولی سوپه‌ری هیند له 8 تیپ پێكهاتووه و یارییه‌كانیشی له 3ی ئۆكتۆبه‌ر تاكو 20ی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو ده‌خایه‌نێت.
یانه‌ی دلهی دینامۆز له وه‌رزی رابردوو نه‌یتوانی بگاته چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه له یه‌كه‌م وه‌رزیدا.
رۆبێرتۆ كارلۆس كه ئێستا ته‌مه‌نی 42 ساڵه، مۆندیالی 2002ی له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل به‌ده‌ستهێناوه و له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدیش بۆ چه‌ند ساڵێك یاریكرد و چه‌ند نازناوێكی به‌ده‌ستهێنا.
كارلۆس پێش ئه‌وه‌ی روو بكاته هیند، مه‌شقی به یانه‌كانی سیڤا سپۆر و به‌له‌دیه سپۆر داوا له خولی توركیا.
رێكخه‌ران و به‌رپرسان له تۆپی پێی هیند، له رێگه‌ی راكێشانی ئه‌ستێره ناوداره‌كان، ده‌یانه‌وێت بره‌و به خولی هیند بده‌ن و سه‌رنجی دنیای بۆ رابكێشن، ئێستاش چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی ناودار له خوله‌كه‌دا یاریی ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیشیان هه‌ڵكشاوه، له‌وانه نیكۆلاس ئانێلكا و دێڤید تریزیگێ و ئه‌لیساندرۆ دیل پیێرۆ و هه‌روه‌ها رۆبێرت پێرس و چه‌ند یاریزانێكی دیكه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ