ڤیدیۆ؛ کیلیان ئێمباپێ: هەردوو لویسەکە رزگاریان کردم

رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، دوای ئەوەی بەفەرمی بووە یاریزانی یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، رایگەیاند کە زۆر دڵخۆشە بە چوونی بۆ یانەی خەونەکانی. ئاشکاشیکرد کە لەگەڵ پاریس سانجێرمان زۆر بە تووندی پێیانگوتبوو لەم وەرزەدا چیدی یاری نەکەیتەوە، بەڵام لویس ئێنریکی راهێنەری لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە ئەویان رزگارکردووە.
 
ئەمە پوختەی بەشێک لە قسەکانی ئەستێرەی نوێی یانەی ریال مەدریدم:
 
پێموایە پیاوی دڵخۆش باشتر لە پیاوێکی دڵناخۆش یاری دەکات. ئێستا هیچ بیانوویەک نییە بۆ هەموو ئەو ئاستانەی پێشکێشم کردووە یان دەیکەم، بەڵام ئەوە تەنیا هەستێکە کە ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم، بەڵام زەردەخەنەم مانای ئەوە نییە کە من هیچ یارییەک ببەمەوە.  کار ماوە و دەبێت هەموو تیپەکە ئامادەکاری بکات، بەر لە هەموویان من، بەڵام بێگومان بە ئارامی و نوکتە و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەم یارییانە نزیک دەبمەوە.
 
بە منیان گوتبوو کە چیدی یاری ناکەیتەوە لە پاریس. ئەوە میدیاکانیش گوتوویان، و رووبەڕوو پێیانگوتم، زۆر روون بوو، و زۆر بە تووندی پێیانگوتم، بۆیە پێموابوو کە ناتوانم یاری بکەم. ئەو کەسانەی رزگاریان کردم لویس ئێنریکیی راهێنەر و لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی بوون، بۆیە هەمیشە سوپاسگوزاری راهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشیم. هەر لەبەر ئەمەش بوو کە ئەمساڵ ئاواتەکانم جیاواز بوون، چونکە من کەسێکی گونجاوم بۆ ئەوەی لە ئاستەکانم تێبگەم و شیکاری بکەم. پێموایە راستە لە یاریزانێکی ئاسایی باشتر بووم، بەڵام بەپێی پێوەرەکانم کەمێک لە خوار ئاستی راستەقینەمەوە بووم. وەک گوتم ئەوەی شانازی پێوەدەکەم ئەوەیە کە هەوڵمدا سەرنجم لەسەر یاریکردن و دوورکەوتنەوە لە ئامارەکان بێت و یاری لە دوای یاری  ئاستێکی بەرزی پێشکێش بکەم و هەوڵ بدەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان، بەڵام بەدڵنیاییەوە ساڵی داهاتوو بە وەرزێکی وەک ئەم رازی نابم، بەدڵنیایەوە وایە.