وێنە؛ ریال مەدرید درێسە نوێیەکەی ئاشکراکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی درێسی نوێی تیپەکەی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکراکرد و هاندەران دەتوانن درێسەکەی بکڕن.
 
ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا، درێسی نوێی تیپی تۆپی پێی یانەکەی بۆ وەرزی 2024-2025 راگەیاند، وەکو هەمیشە درێسی یانەکە سپییە، هەندێک چوارگۆشەی بچووکی تێدا نەخشێنراوە، لۆگۆی یانەکە لەسەر لای چەپی درێسەکە نەخشێنراوە و لای دیکەشی لۆگۆی کۆمپانیای ئەدیداس، سپۆنسەری سەرەکیی یانەکەی لەسەرە.
 
لەسەر قۆڵەکانی درێسەکە سێ هێڵ بەرەنگی رەش نەخشێنراون و لەسەر سینگیشی نووسرای (Emirates Fly Better ).
 
درێسی ریال مەدرید لەسەر لاپەرەی فەرمی یانەکە نمایشکراوە، درێسەکە لە XS دەستپێدەکات تاوەکو 3XL، قۆڵ درێژەکەی نرخەکەی 200 دۆلارە و قۆڵ کورتەکەشی لە 190 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
 
رۆژی 14-8-2024 یەکەم یاریی فەرمی ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا بەرامبەر یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی دەبێت، لە جامی سوپەری ئەوروپادا و یانەکە بەو درێسەوە یاریی دەکات.