وێنە؛ ریال مەدرید درێسە نوێیەکەی ئاشکراکرد

05-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەشێوەیەکی فەرمی درێسی نوێی تیپەکەی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکراکرد و هاندەران دەتوانن درێسەکەی بکڕن.
 
ریال مەدرید لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا، درێسی نوێی تیپی تۆپی پێی یانەکەی بۆ وەرزی 2024-2025 راگەیاند، وەکو هەمیشە درێسی یانەکە سپییە، هەندێک چوارگۆشەی بچووکی تێدا نەخشێنراوە، لۆگۆی یانەکە لەسەر لای چەپی درێسەکە نەخشێنراوە و لای دیکەشی لۆگۆی کۆمپانیای ئەدیداس، سپۆنسەری سەرەکیی یانەکەی لەسەرە.
 
لەسەر قۆڵەکانی درێسەکە سێ هێڵ بەرەنگی رەش نەخشێنراون و لەسەر سینگیشی نووسرای (Emirates Fly Better ).
 
درێسی ریال مەدرید لەسەر لاپەرەی فەرمی یانەکە نمایشکراوە، درێسەکە لە XS دەستپێدەکات تاوەکو 3XL، قۆڵ درێژەکەی نرخەکەی 200 دۆلارە و قۆڵ کورتەکەشی لە 190 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
 
رۆژی 14-8-2024 یەکەم یاریی فەرمی ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا بەرامبەر یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی دەبێت، لە جامی سوپەری ئەوروپادا و یانەکە بەو درێسەوە یاریی دەکات.
درێسی نوێی ریال مەدرید



بێلینگهام بە درێسی نوێی یانەی ریال مەدریدەوە

کۆرتوا بەدرێسی نوێی ریال مەدریدەوە


کاماڤینگا بەدرێسی نوێی ریال مەدریدەوە



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە