چاڤی: ئەم هەفتەیە بۆ بارسێلۆنا زۆر گرنگە

رووداو دیجیتاڵ

 

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، رایگەیاند کە ئەم هەفتەیە بۆ یانەکەیان زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانن وەرزی داهاتوو تیپێکی باشتربن و لەسەر ئاستی ئەوروپا رکابەری بکەن، پێویستە گرێبەستی نوێ بکەن.
 
راهێنەری بلاوگرانا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەیان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، لە دواگەڕی لالیگادا، کە 1-2 بە سێلتاڤیگۆ دۆڕان، باسی رەوشی یانەکەی و مێرکاتۆی هاوینەی کرد.
 
چاڤی گوتی "پێموایە ئەم هەفتەیە زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەوەی بزانین لەگەڵ کێ دەتوانین گرێبەست بکەین و لەگەڵ کێێدا کاربکەین. پێموایە ئەگەر راستگۆبم پێویستە بەباشی خۆمان کۆبکەینەوە و گرێبەستی باش بکەین بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو زۆر باشتر رکابەری بکەین، بەتایبەت لەسەر ئاستی ئەوروپا". 
 
راهێنەری بارسا، زیاتر گوتی "لە جامی شا و لالیگا رکابەرییەکی باشمان کرد، پێموایە وەرزێکی نایابمان بەسەربرد. پێموایە هەنگاوی چارەنووسساز بۆ ئەوەی ئێمە رکابەری بین ئەوەیە کە گرێبەستی نوێ بکەین، بەباشی بۆ وەرزی داهاتوو خۆمان ئامادە بکەین و رکابەری لەسەر هەموو پاڵەوانێتییەکان بکەین".
 
چاڤی هێرناندێز، لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتیشی "زۆر دڵخۆشم. من پێموایە وەرزێکی نایابمان هەبوو. پیرۆزباییم لە یاریزانەکان کرد، چونکە پێموایە ئەم وەرزە هەستیان بە گرنگی خۆیان کردووە. گۆڵ و ئاسیستەکانی ئانسۆ فاتیش لەم وەرزەدا رۆڵی گرنگی خۆیان هەبوو. ئەمە پلاندانانە بۆ وەرزی داهاتوو، با بزانین چی روودەدات. ناتوانم وردەکاریی زیاتر بخەمەڕوو".