ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ بووە پاڵەوانی جامی پۆرتوگال

رووداو دیجیتاڵ

یانەی پۆرتۆ بۆ جاری 23ـەمین لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی پۆرتوگال.
 
لە یاریی کۆتایی جامی پورتوگالدا، پۆرتۆ رووبەڕووی سپۆرتینگ براگا بووە و دوای یارییەکی پڕ لە رکابەریدا، پۆرتۆ 2-0 یارییەکە و جامەکەی بردەوە.
 
لە نیوەی یەکەمدا هەردوو یانە نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکدی بهەژێنن، سەرەڕای ئەوەی چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکدی.
 
لە نیوەی دووەمدا و دوای تێپەڕبوونی تەنیا 8 خولەک، ئاندرێ هۆرتا یاریزانی براگا، بە هەڵە گۆڵێکی بۆ پۆرتۆ لە گۆڵەکەی خۆیان تۆمارکرد.
 
پاشان ناوبژیوان، دوو یاریزانی بە کارتی سوور دەرکرد، بەهۆی بەکارهێنانی تووند و تیژی، کە بریتی بوون لە لیڤێندێل لە یانەی پۆرتۆ و سیکۆ نیاکێتی لە براگا.
 
لە خولەکی 81 ئۆتاڤیۆ گۆڵی دووەمی پۆرتۆی تۆمارکرد و هیچ هیوایەکی بۆ براگا نەهێشتەوە و لە لایەن یاریزانانی پۆرتۆوە جامەکە بەرزکرایەوە، کە ئەمە جاری 23ـە لە مێژووی خۆیدا بەدەستی دەهێنێت.