بایرن بۆ یاریی بەرامبەر ریال یاریزانێکی گرنگی لەدەستدا

05-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بایرن میونشن رافایل گێرێرۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بایرن میونشن بۆ یارییە گرنگەکەی چوارشەممە بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، یاریزانێکی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر یانەی شاهانە یاری ناکات.
 
بایرن میونشن ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە یەکێک لە ئەستێرەکانی ب یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، کە تێیدا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
 
بایرن میونشن لە بڵاوکراوەیەکی پزیشکیدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا رایگەیاندووە، رافایل گێرێرۆ لەلایەن ستافی پزیشکیی یانەکەوە پشکنینی بۆ کراوە، دوای ئەوەی لە خولەکی 17ـی یارییەکەی شتوتگارت گۆڕانکاری پێکرا.
 
یانە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بایرن میونشن بۆ یارییەکانی داهاتوو بێبەش دەبێت لە تواناکانی گێرێرۆ، دوای ئەوەی دەرکەوت کە تووشی پێکان بووە لە بەستەرەکانی و پاژنەی پێیدا.
 
سێشەممەی رابردوو یانەی بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگەی ئەلیانز ئارێنادا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسان بوو.
 
هاوینی رابردوو رافایێل گێرێرۆ لە رێگەی گرێبەستێکی بێبەرامبەرەوە رووی لە بایرن میونشن کرد، ئەوەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتموند.
 
لەم وەرزەدا گێرێرۆ بەشداری لە 28 یارییدا لەگەڵ بایرن میونشن لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا کرد و 3 گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە