رووداو دیجیتاڵ
هێشتا بەتەواوی نەچوونەتە نێو کەش و هەوای یارییەکە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی پێشکەوتنی یانەی نەسڕی بەرامبەر وەحدە تۆمارکرد، لەسەر شێوازە هەمیشەییەکەی ئاهەنگی گێڕا.
خولەکی 11 دۆن گەڕایەوە، بەلێدانی سەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانە زەردپۆشەکەی لە دژی میوانەکەی تۆمارکرد.
سادیۆ مانێ تۆپێکی جوانەی دایە ئۆتاڤیۆ، یاریزانە پۆرتوگالییەکە هەر زوو رکابەرەکەی بێهیوا کرد و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
سادیۆ مانێ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی چوارەمی بۆ نەسڕ تۆمارکرد، لە نیوەی یەکەمدا زەنگی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەی لێدا.
لە خولەکی 51 کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هاتریکی تۆمارکرد، ئەمە هاتریکی ژمارە 36ـی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەیە لە دوای گەیشتنی بە تەمەنی 30 ساڵی.
پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە محەممەد فەتیل گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، نەسڕ بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام هێشتا بەجیاوازیی 9 خاڵ لەگەڵ یانەی هیلال لە پلەی دووەمی ریزبەندن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ