ئەیاکس جامی هۆڵەندای بەدەستهێنا

رووداو - هەولێر

لە یاری کۆتایی جامی هۆڵەند، یانەی ئەیاکس ئەمستردام لە یانەی ڤیلیم تیلبورگی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

هەردوو یانە لە فایناڵی جامدا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ئەیاکس یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

لە گێمی یەکەمدا دالی بلێند و کلاس یان هۆنتێلار دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 38 و 39ـی یارییەکە بۆ ئەیاکس تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمیشدا هۆنتێلار و کریستیانسن دوو گۆڵی دیکەیان لە خولەکەکانی 67 و 76دا بۆ ئەیاکس زیادکرد و یانەکەیان بۆ جاری 18مین لە مێژوودا کردە پاڵەوانی جامی هۆڵەندا کە هیچ یانەیەک تاوەکو ئێستا بەم ژمارەیە نەگەیشتووە.