رەوەند عەبدولخالق بووە پێشمەرگە

05-05-2014
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن پێشمەرگەی هەولێر
A+ A-


دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی تۆپی لاوانی دایە راهێنەر رەوەند عەبدولخالق مەسعوود.

دەست نیشان کردنی ئەم راهێنەرە لە لایەن یانەی پێشمەرگەی هەولێر، بە مەبەستی بەهێزکردن و دانانی پێکهاتەیەکی ئاست بەرزە بۆ یارییەکانی وەرزیی داهاتووی خولی نایابی لاوانی کوردستان.

لای خۆیەوە رەوەندی راهێنەری نوێی لاوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئاشکرایکرد : بەپاڵپشتی دەستەی کارگێڕی یانەمان ئەمساڵ دەمانەوێت لە داهاتووییەکی نزیکدا دەست بەراهێنان و ئامادەکاریی بکەین، چونکە دەمانەوێت لە وەرزیی داهاتووی خولی کوردستان یەکێک لە تیپەکانی پلەی پێشەنگ.

رەوەند عەبدولخالق مەسعوود دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشیە، خاوەن بڕوانامەی کاریی راهێنەرایەتی باوەڕپێکراوە لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق ، پێشتر وەک راهێنەری تیپەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوان لەگەڵ یانەکانی هەولێر و هەندرێن کاریی کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە