راهێنەری بێنفیکا: ئەوەی بە ئایاکسمان کرد دەمانەوێت بە لیڤەرپوولیش بکەین

05-04-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نێلسۆن ڤێریسیمۆ لیڤەرپوول
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێلسۆن ڤێریسیمۆ، راهێنەری یانەی بێنفیکا، رایگەیاند یانەی لیڤەرپوولیش وەک یانەی ئایاکس تیپێکی بەهێزە و هیوای خواست وەک دوو یارییەکەی ئایاکس دوو یاریی بەهێزیش بەرامبەر لیڤەرپوول بکەن.
 
ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بێنفیکا لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یانەی لیڤەرپوول دەکات.
 
نێلسۆن ڤێریسیمۆ، راهێنەری یانەی بێنفیکا، لە کۆنگرەی رۆژنەمەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد و گوتی "لیڤەرپوول تیپێکی بەهێزە لە رووی تاک و بەکۆمەڵەوە، خاوەنی پلانێکی یاریکردنی روونە و کۆمەڵێک یاریزانی هەیە کە ماوەیەکی زۆرە لەو یانەیە یاری دەکەن".
 
ئەو زیاتر گوتی "ئەگەر هەڵە نەبم ئەوە وەرزی پێنجەم یان شەشەمی یۆرگن کڵۆپە لەگەڵیاندا، هەموو ئەمە سەقامگیرییەکی بەو یانەیە بەخشیوە لە رووی کار و مەشق و یارییەکانییەوە".
 
راهێنەری یانە پۆرتوگالییەکە، راشکاوانە گوتیشی "لیڤەرپوولیش وەک ئایاکس تیپێکی باشە، کە ئێمە بەرامبەر ئایاکس توانیمان لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەدا ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەین، کە لە یارییەکدا لەگەڵیاندا یەکسان بووین و یارییەکیش لێمان بردنەوە، ئامانج و هیوامانە لە هەردوو یارییەکەماندا بەرامبەر لیڤەرپوولیش کارێکی وەک ئەوە بکەین کە لەگەڵ ئایاکس کردمان و ئەنجامێکی باش لەو دوو یارییەدا بەدەستبێنین، چونکە لیڤەرپوول رکابەرێکی زۆر بەهێزە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە