ئایندهۆڤن پێشەنگی لە ئەیاکس وەرگرتەوە

05-04-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای کەمتر لە 24 کاژێر، یانەی ئایندهۆڤن پێشەنگی خولی هۆڵەندای لە یانەی ئایاکس وەرگرتەوە.

ئایندهۆڤن لە گەڕی 28ـی خولی هۆڵەندیدا و لە یاریگای فیلیپسی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە زڤولێ کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 24 لوک دی یۆنگ گۆڵی یەکەمی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمیشدا و لە خولەکی 62 ستیڤن بێرگوین گۆڵی دووەمیشی بۆ ئایندهۆڤن زیادکرد، لە خولەکی 76دا دی یۆنگ گۆڵێکی دیکەشی تۆمارکرد و لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەشدا دۆنێل مالین گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەی بۆ ئایندهۆڤن تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیە ئایندهۆڤن خاڵەکانی کردە 70 خاڵ و پێشەنگی خولەکەی بە جیاوازی دوو خاڵ لە ئایاکس وەرگرتەوە، زڤولێش لە پلەی 12یە و 32 خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە