مۆندیالی یانەکان بۆ 2021 لە وڵاتێکی کەنداوی عەرەبی دەکرێت

05-04-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن یاریگەی خەلیفە لە قەتەر
A+ A-

رووداو – هەولێر

گوتەبێژێک لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان، فیفا، ئاشکرایکرد، قەتەر کەیسی داواکاری بەدستهێنانی مافی میوانداری مۆندیالی یانەکانی جیهان بۆ 2021 و هەروەها مۆندیالی هەڵبژاردەکانی جیهان خوار 17 ساڵان پیشکەش بە فیفا کردووە.

لای خۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی قەتەر هەواڵەکەی پشتراستکردەوەو رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێ وڵاتەکەیان بەر لە مۆندیالی 2022 چەند پاڵەوانێتییەکی مەزنی جیهانی لەخۆ بگرێت و شارەزایی پێشوەختە بەکردار بەدەستبێنن.

لەدوا سەردانی جیانی ئینڤانتینۆی سەرۆکی فیفا بۆ قەتەر رایگەیاند، پێویستە دوو پاڵەوانێتی جیهانی لەو وڵاتە بکرێن.
کەیسی میوانداری قەتەر بۆ مۆندیالی یانەکانی جیهان بەهێزترینە، بەهۆی شوێنی جوگرافی و هەروەها کەش و هەوای ئەو وڵاتە لە وەرزی زستاندا.

 سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی قەتەر بڵاویانکردەوە، قەتەر پشتگیری زۆری هەیە بۆ ئەوەی مۆندیالی هەڵبژاردەکانی جیهان خوار تەمەن 17 ساڵ بەر لە مۆنمدیالی 2022 لەخۆبگرێت.
 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە