فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەندامەكانی بێدەنگ دەكات


فیدراسیۆنی تۆپی پیێ عێراق بڕیاری دا هیچ ئەندامێكی بۆی نییە  بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرۆكی فیدراسیۆنەكە لێدوان بۆ میدیاكان بدات.

سەرچاوەیەك لە فیدراسیۆنەكە رایگەیاندووە، لە پێناو پاریزگاریكردن لە یەكگرتوویی ئەو لێدوان و زانیارییانەی لە فیدراسیۆنەكەوە  بڵاودەكرێنەوە و دەدرێن بە میدیاكان، بڕیاریانداوە تەنیا وتەبێژی فیدراسیۆنەكە، كە ناوی كامیل زغەییرە، كەسی دیكە بۆی نییە لێدوان بدات بۆ ئەوەی كێشە و گرفت بۆ فیدراسیۆنەكە دروست نەبێت بەهۆی لێدوانی جیاواز و دژ بەیەكەوە.

سەرچاوەكە رایگەیاندووە: ئەو هەنگاوە بە ئاراستەی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كارا دەبێت لە گۆڕەپانی راگەیاندنەكاندا، كە زۆرجار بووەتە شوێنی دروستبوونی كێشە لە نێوان ئەندامانی فیدراسیۆنەكە، بە تایبەتی لە بابەتی كار و پرۆگرام و هەماهەنگییەكانی فیدراسیۆنەكە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، كە عەبدولخالق مەسعود سەرۆكایەتی دەكات، كامییل زغەییری وەكو وتەبێژ و قسەكەر دیاریكردووە.