ڤیدیۆ؛ لێدوانی راهێنەران.. توخێل و ساری ئەرکیان بەرامبەر بە یەکدی بە قورس دەزانن

05-03-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
تۆماس توخێل و ماوریزیۆ ساری
تۆماس توخێل و ماوریزیۆ ساری
نیشانەکردن تۆماس توخێل ماورێزیۆ ساری
A+ A-
رووداو هەولێر 

 

ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شانزدەی چامپیۆنزلیگدا، میوانداری یانەی لازیۆی ئیتاڵی دەکات، کە یاریی چوون بە بردنەوەی لازیۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهاتبوو.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، قسەیان بۆ میدیاکاران کرد، کە ئەمە پوختەی قسەکانیانە:
 
تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشن:
 
کارەکە بۆ من زۆر گرنگە، من دۆڕاوێکی بەدم، واتە کەسێکم رقم لە دۆڕانە و پێی تووڕەدەبم. زۆر بۆم قورسە مامەڵە لەگەڵ دۆڕانی بەسەریەکەوە بکەم. وەک راهێنەر بۆ من هەموو رووداوێک، وانەیەکە، تەنانەت ئەگەر لایەنی پۆزەتیڤیشی تێدا نەبینم. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە ئاڵنگارییەکە قبوڵ بکەم، هەروەها پۆزەتیڤ بمێنمەوە، سوود لە وانەکانیش وەربگرم. من دڵنیام لەوەی کە لە رووداوەکانەوە فێردەبم و رۆژ لە دوای رۆژ گەشە دەکەم. لەبەرئەوە جارێکی دیکە دووپاتیدەکەمەوە کە دۆخەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەناچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تۆپی پێ هەر خۆشەویستی و پاڵنەری گەورەی منە، بۆیە پێموایە ئەوەی دەیکەم کار نییە. من بەتەواوی لە دۆخەکەدا و لەسەداسەد لەناویدا دەمێنمەوە تاوەکو دوایین یاریم لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنم. کارەکان قورسن، بەڵام من لەگەڵیدا گەشە دەکەم و هەر ئەوەش لەخۆم داوا دەکەم کە بەردەوام بم لە گەشەکردن.
 
 
 
ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی لازیۆ:
 
من لە ژێر کاریگەریی هیچ شتێکی تایبەتدا نیم، چونکە دەمانەوێت بەئازایەتیی و سووربوونەوە یاریی بکەین، یارییەکە زۆر قورس دەبێت. دەبێ قورسیی یارییەکە دۆحی قوربانیدان و توانای بەرگەگرتنمان بداتێ. لە تۆپی پێدا هیچ شتێک ئەستەم نییە و دەبێ ئازابین، بەڵام پێموانییە کە ئێمە تەنیا دەبێ بەسۆزەوە تەماشای یارییەکە بکەین، بەڵکو دەبێت لە تووڕەییدا گڕبگرین.
هیچ رێگەیەکی ئاسان نییە بۆ گەیشتن بەقۆناخی داهاتوو. هیوادارین بگەینە قۆناخی داهاتوو و دەزانین ئەرکەکەش ئاسان نییە. ئەوان بایرن میونشنن و بەهرەمەندی گەورەیان هەیە، وەک هەر تیپێکی دیکە کە یاریزانی مەزنیان هەیە و گەیشتن بەگۆڵەکەیان زۆر قورسە. ئێمە بیر لە خۆمان دەکەینەوە، هەروەها لە ویستی خۆمان بۆ پێشاندانی ئاستێکی هێرشبەرییانە و بەرگرییانەی زۆر باش و دەبێ بەئازایەتییەوە یاریی بکەین و هەوڵبدەین سزایان بدەین، چونکە بەرگریکردن بۆ ماوەی سەد خولەک، بیرۆکەیەکی خراپە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە