شەڕ کەوتە نێوماڵی بارسێلۆنا

05-03-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا چاڤی دیکۆ
A+ A-
رووداو هەولێر 

 

دوای یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بیلباو کێشە کەوتووەتە نێو ماڵی بارسێلۆنا و دیکۆ ویستوویەتی چاڤی پێشوەختە دەربکات.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە یەکسانبوونەکەی بارسێلۆنا، بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو، لە گەڕی بیست و حەوتەمی لالیگادا، بووەتە هۆی بەردەوامبوونی شەپۆلی رەخنەکان لەسەر چاڤی هێرناندێزی راهێنەری، کە بۆ ماوەی چەندین هەفتەیە ئەو راهێنەریان کردووەتە ئامانج، ئەمەش وایکردووە چارەنووسی خۆی و ستافی راهێنەرایەتی بلاوگرانا بکەوێتە مەترسی.
 
ئەو سەرچاوانە ئاشکرایانکردووە، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا، دوای یەکسانبوونەکەی بەبێ گۆڵ لەگەڵ بیلباو، داوای لە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکەی کردووە کۆتایی بە ئەرکەکانی چاڤی بهێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە بووەتە یەکێک لە گەورەترین رکابەرەکانی چاڤی کە نایەوێت لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، ئەمەش وایکردووە نێوانی خۆی دیکۆ تێکبچێت، چونکە ئەمەی دوایی پێیوایە چاڤی هۆکار بووە بۆ ئەوەی بارسا هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە نازناوی لالیگا دووربکەوێتەوە، چونکە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ گەیشتە 8 خاڵ.
 
دیکۆ هەوڵدەدات پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شانزدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی ناپۆلی، چاڤی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، لە هەمانکاتدا هەمان سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسا بەنیازە خوان لاپۆرتا رازی بکات بۆ گەڕاندنەوەی لویس ئێنریکی راهێنەری ئێستای پاریس سانجێرمان، بۆ سەرپەرشتیکردنی یانەکە.
 
لە ماوەی ئەم وەرزەدا، چاڤی تاوەکو ئێستا لە 27 یارییدا لەگەڵ بارسێلۆنا لە لالیگادا 17 بردنەوە و 7 یەکسانبوون و 3 دۆڕانی هەیە، هەروەها سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستهێناوە و یاریی چوونی لەگەڵ ناپۆلی نەبردووەتەوە، کە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهاتووە. 
 
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ناکۆکییەکانی نێوان دیکۆ و چاڤی دۆخێکی خراپی لەنێو ژووری جلگۆرین و لەنێوماڵی یانە کەتەلۆنییەکەدا دروستکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.