ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید بە نیودەرزەن گۆڵ لە سێڤییای بردەوە

05-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئاتلێتیکۆ مەدرید
ئاتلێتیکۆ مەدرید
نیشانەکردن ئاتلێتیکۆ مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بردنەوەیەکی گەورە و مێژوویی تۆمارکرد و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی سێڤییای بردەوە و سیمیۆنیش ریکۆردی تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا، ئاتلێتیکۆ مەدرید میوانداریی سێڤییای کرد، یارییەکە یاریی ژمارە 613ـی دیێگۆ سیمیۆنی بوو وەک راهێنەری رۆخی بلانکۆس، کە یەکەم راهێنەرە ئەو ژمارە زۆرەی یاری راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکە بکات.
 
دوای 23 خولەک یارییکرد، مێمفێس دێپای گۆڵی پێسکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد، پاشان دوای سێ خولەک هەمان یاریزان گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد و یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
لە خولەکی 39 یوسف ئەلنسێری ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی کەمکردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا ئانتوان گریزمان بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی سێیەمی بۆ رۆخی بلانکۆس تۆمارکرد، دوای ئەویش نۆرەی یانیک کاراسکۆ هات و ئاتلێتیکۆ مەدرید بووە خاوەنی چوار گۆڵ.
 
لە خولەکی 75 ئیڤان راکێتیچ لێدانێکی سزای بۆ سێڤییا لەدەستدا، پاشان ئەلڤارۆ مۆراتا دوو گۆڵی دیکەی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد و خاوەن یاریگە، یارییەکەی بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
 
دوای بردنەوەی یارییەکە ئاتلێتیکۆ مەدرید بووە خاوەنی 45 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ریزبەندە، سێڤییا بە 25 خاڵ لە پلەی شازدەیەمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە