تەوقەی یاریزانان و سێڵفی گرتن نامێنێت

05-03-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەکانی ئەوروپا لە نێوان خۆیاندا رێککەوتوون یاریزانەکان تەوقە لەگەڵ یەکدیدا نەکەن.

بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بووەتە هۆی دواخستنی بەشێک لە یارییەکان و لەهەندێک یاریشدا یارییەکان بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچن، یانەکانی ئەوروپا بڕیاریاندا یاریزانان و ستافی یانەکان تەوقە لەنێوان خۆیاندا نەکەن.

تاوەکو نەمانی مەترسی کۆرۆناش رەنگە تەوقەکردنی پێش یاری و هەروەها دوای یارییەکەش لە نێوان یاریزاناندا نەمێنێت.

یانەی وڵڤەرهامتۆن تەوقەکردن، نان خواردن لە شوێنە گشتییەکان، کۆبوونەوە لە شوێنە گشتییەکان و وێنەگرتن و واژۆیان لەگەڵ هاندەرانیان راگرتووە، بۆرووسیا دۆرتموندیش بە هەمان شێوە ئەم کارانەی کردووە و داواشی لە هاندەران کردووە لە مەشقەکانی یانەکەیان ئامادەنەبن.

پێشتریش ئەم یانانە و یانەکانی ساوسهامتۆن، وێستهام و چەند یانەیەکی دیکەش هەر زوو تەوقەکردنیان لە نێوان یاریزاناندا قەدەخەکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە