دی برۆین به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كات یان نا؟

05-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا دی برۆین
A+ A-

رووداو - هەولێر

پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی پێكرانی یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌هكانی راگه‌یاند.

گواردیۆلا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كێڤین دی برۆینی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی تووشی پێكان بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ یاری شیفیلد وێنزدای له‌ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را به‌شداری نه‌كرد، كه‌ تیپه‌كه‌ی پێپ به‌ گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر براوه‌ بوو.

گواردیۆلا له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانی دوای یارییه‌كه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێكانه‌كه‌ی دی برۆین گوتی "دی برۆین له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یاری نه‌كرد، چونكه‌ له‌ یاری كۆتایی جامی خولی ئینگلیزیدا له‌ شانی تووشی پێكان بووه‌".

گواردیۆلا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ڤاناندا، سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دی برۆین گوتی "نازانم ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دی برۆین چه‌نده‌، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد یاری بكات، هیوادارم پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیدار نه‌بێت و به‌خێرایی بگه‌ڕێته‌وه‌".

كاتێكیش لێیان پرسی، به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ئاماده‌ ده‌بێت؟ گواردیۆلا گوتی "نازانم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە