هەواڵی نوێ لەبارەی ئێمباپێ و ریال مەدریدەوە گەیشت

05-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لەسەر ئامادەکارییەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان لە بارەی داهاتووی کیلیان ئێمباپێ دەڵێت "ریال مەدرید متمانەیەکی تەواوی بەخۆی هەیە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەش پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و ریال مەدرید بەردەوامە و گفتوگۆکانیان ئەرێنییە."
 
رۆمانۆ لەوبارەیەوە زیاتر دەڵێت "لە ئەگەری چوونی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەی ریال مەدرید، ئەو مووچەیەی لە یانە ئیسپانییەکە وەریدەگرێت کەمتر دەبێت لەوەی لە پاریس سانجێرمان پێی دەدرێت و چیرۆکەکە زۆر نزیکبووەتەوە لە کۆتایی."
 
بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، ئەگەری هەیە مانگی 6 یان 7ـی ئەمساڵ چیرۆکی ئێمباپێ و ریال مەدرید لە بەرژەوەندی یانەی شاهانە تەواوببێت.
 
یانەی ریال مەدرید لە هاوینی 2022ـەوە کار بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەکات، میدیای ئیسپانیا دەڵێت "یانەی شاهانە 100 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشتی واژۆکردنی گرێبەستەکە و لە بەرامبەر کەمکردنەوەی مووچەی بنەڕەتییەکەی دەداتە ئێمباپێ."
 
کیلیان ئێمباپێ، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت، زۆرینەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە یاریزانەکە بڕیاری خۆیداوە و لە یانە فەرەنسییەکە دەڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە