​ڤیدیۆ؛ ئەمڕۆ دادگاییکردنی ئەلڤێش بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی دەستپێدەکات

05-02-2024
ئیحسان تاهیر
ئەلڤێش و هاوژینەکەی کە لێی جیابووەوە
ئەلڤێش و هاوژینەکەی کە لێی جیابووەوە
نیشانەکردن دانی ئەلڤێش دەستدرێژیی سێکسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمڕۆ دادگاییکردنی دانی ئەلڤێشی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بارسێلۆنا، بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانی دەستپێدەکات.
 
ئەستێرەی پێشووی بارسا لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بەوە تۆمەتبارکرا کە لە یانەیەکی شەوانەی شاری بارسێلۆنا، دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەوە سەر خانمێک.
 
ئەلڤێش رەتیکردەوە هیچ هەڵەیەکی کردبێت و رایگەیاند کە بە رەزامەندی خانمەکە سێکسی لەگەڵدا کردووە، بەڵام داواکاریی گشتی داوای کردووە بە 9 ساڵ زیندانیکردن سزا بدرێت.
 
یاریزانە تەمەن 40 ساڵەکە، کە 126 یاری بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل کردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2023ـەوە لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندایە، دوای ئەوەی داواکارییەکەی بۆ ئازادکردن بە کەفالەت رەتکرایەوە.
 
ئەلڤێش لە دوو وەرزی یەکەمی لەگەڵ بارسێلۆنا سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و شەش نازناوی لالیگای بەدەستهێنا، پێش ئەوەی لە ساڵی 2016 ریزەکانی بارسا بەرەو یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەجێبهێڵێت.
 
دادوەر بۆیە ئازادکردنی مەرجداری ئەلڤێشی رەتکردووەتەوە، چونکە ترسی لەوە هەبوو ئەو بەرەو بەرازیل هەڵبێت و لەبەر نەبوونی رێکەوتنی رادەستکردنەوەی تۆمەتباران لەنێوان هەردوو حکومەتی بەرازیل و ئیسپانیا، نەتوانن جارێکی دیکە ئەو دەستگیربکەنەوە.
 
تاوەکو ئێستا، دانی ئەلڤێش سوورە لەسەر بێتاوانبوونی لە تۆمەتەکەدا و دووپاتیدەکاتەوە سێکسکردنەکە بەڕەزامەندی خانمەکە بووە و هیچ دەستدرێژییەکی نەکردووە.
 
یاساکانی ئیسپانیا، سزای بەندکردن لەنێوان 4 تاوەکو 15 ساڵی بۆ کەسێک دەستنیشانکردووە کە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی بەسەردا بسەپێنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە