رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید نیگەرانیی خۆی بەرامبەر لەدەستدانی دوو خاڵ لە یاریی دێربیی مەدریددا پێشاندا، بەڵام دەڵێت دەبێت ئارامبین، چونکە ئێمە هێشتا لە پێشەنگین.
کارلۆ ئەنچێلۆتی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە رۆژنامەڤانانی گوت "ئێمە رازی نین، چونکە تیپەکەمان شایستەی بردنەوە بوو، هەرچەند ئێمە پێشتر یارییمان لە دوایین خولەکەکاندا بردووەتەوە، بەڵام پێویستە بە ئارامی بمێنینەوە، هەموو شتێکمان کرد بۆ ئەوەی خاڵەکان ببەینەوە و ئارامبین، بەڵام هێشتا ئێمە لە پێشەنگی ریزبەندین و دوو خاڵ لە پلەی دووەمەوە دوورین کە دەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو جیاوازییەکە زیاتر بکەین."
راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "لە رووانگەی ئێمەوە یارییەکی باشبوو، بەباشی یارییمانکرد و کۆنتڕۆڵی یاریگەمان کردبوو، بەڵام نەمانتوانی لە دوایین خولەکدا گۆڵەکەمان بپارێزین، ئێمە شایەنی بردنەوە بووین، ئێمە لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەین و دەکرێت رۆژی شەممە کاریگەرییەکی زیاترمان هەبێت، ئێمە ئارامین و تیپەکە زۆرباش کاردەکات، ئەوە بۆچوونی کەسی منە، من زۆر لە تۆپی پێ تێناگەم، بەڵام پێموایە ئێمە یارییەکی زۆرباش دەکەین، ئەمەش متمانەیەکی زیاترم پێدەدات بۆ ئەوەی لە خولەکەدا زیاتر بچینە پێشەوە، تیپەکەمان بەهێزە، ئێمە رووبەڕووی چەند پێکانێک بووینەوە، بەڵام هەموو یاریزانەکان رۆڵی خۆیان دەبینن، ئێمە دڵخۆش نین، چونکە شایەنی بردنەوە بووین."
کارلۆ زیاتر دەڵێت "ئێمە تۆپی پێیەکی زۆرباش دەکەین، دڵخۆشم بەوە و داهاتوومان باشتر دەبێت، هەفتەی داهاتوو هەلی ئەوەمان هەیە جیاوازییەکە زیاتر بکەین."
لەبارەی یاریی نەکردنی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، کارلۆ ئەنچێلۆتی گوتی "یاریزانەکە هەستی بەباشی نەدەکرد، بۆیە ئامادەنەبوو بۆ یارییکردن، هیوادارین بۆ یاریی داهاتوو بگەڕێتەوە."
دێربیی مەدرید لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا، هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون و ریال مەدرید لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لەدەستدا، بەڵام هێشتا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە و دوو خاڵ لە جیرۆنای دووەمەوە دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ