ڤیدیۆ؛ بێنفیکا بەسەرکردایەتیی دیماریا چووە پێشەنگ

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بێنفیکا بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی پۆرتوگال، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە یانەی جیل ڤیسێنتی وەرگرت.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 20ـی خولی پۆرتوگال، بێنفیکا لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی جیل ڤیسێنتی کرد، خاوەن یاریگە سێ گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی دیکەی بردەوە.
 
لە خولەکی 15 ئارسەر کابرال بە ئاسیستێکی ئانخێل دیماریا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بێنفیکا تۆمارکرد و خاوەن یاریگە پێشکەوت.
 
لە خولەکی 34 جواو نێڤێس یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی بێنفیکا تەواو بوو.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا رافا سیلڤا، بەلێدانیکی بەهێز بۆ جاری سێیەم تۆڕی یانەی میوانی هەژاند و بێنفیکای کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
 
یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تەواوبوو، بێنفیکا شازدەیەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولی پۆرتوگالدا تۆمارکرد، ئێستا بەشێوەیەکی کاتی بە 51 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگالە.