ڤیدیۆ.. بێنفیکا هەنگاوێکی دیکە لە نازناوی خولی پۆرتوگال نزیکدەبێتەوە

05-02-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
جواو ماریۆ
جواو ماریۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بێنفیکا پێشەنگیی خۆی لە خولی نایابی پورتوگال قایمتر کرد، دوای ئەوەی لە کاسا پیای بردەوە و سێ گۆڵی لێتۆمارکرد. 
 
لە گەڕی 19ـی خولی یانەکانی پۆرتوگال، یانەی بێنفیکا لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری یانەی کازا پیای کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵی بێ بەرامبەر لێبردەوە.
 
لە خولەکی 35ـدا جواو ماریۆ گۆڵی یەکەمی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد، دوای ئەوەی پاسێکی جوانی لەلایەن دەیڤد نێریسەوە پێگەیشت.
 
لە خولەکی چل و سێدا جواو ماریۆ گۆڵی دووەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد، ئەمجارە پاسێکی لەلایەن ئەلیخاندرۆ گریمالدۆوە وەرگرت.
 
جواو ماریۆ نەک هەر دوو گۆڵی تۆمارکرد، بەڵکو رۆڵی هەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمیشدا کاتێک لەم دیوی یاریگەوە تۆپێکی بۆ ئالێساندەر با دروستکرد و ئەویش لێهاتووانە تاوەکو بەردەم ناوچەی سزا بەتۆپەوە رۆیشت و کردی بە گۆڵەکەی کازا پیادا و سێیەم گۆڵ و مسۆگەرکردنی سێ خاڵی دیکەی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد. 
 
بەم سەرکەوتنە، بێنفیکا پێشەنگی خۆی لە خولەکەدا بەهێزتر کرد و لە 20 یاریدا 53 خاڵی کۆکردووەتەوە و 11 خاڵ لە پێش پۆرتۆی پلە دووەمەوەیە کە دوو یاریی دواخراوی ماوە. 
 
لە کاتێکدا کاسا پیا بە 30 خاڵ لە 19 یاری لە پلەی پێنجەمدایە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە