ئینزاگی: لوکاکو و شکرینیار بۆ دێربی میلانۆ ئامادەن
رووداو - دیجیتاڵ
سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەمیلانی ئیتاڵی ساڵخەمبوونی رۆمێلۆ لوکاکو و میلان شکرینیاری بۆ دێربی میلانۆ راگەیاند.
ئینزاگی لەمیانی بەشداریکردنی لە پرێس کۆنفراسی بەر لە دێربیدا لەسەر کۆمەڵێک بابەت وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە، لە گرنگترینیاندا باسی لە ئامادەیی گۆڵکەری بەلجیکی، لوکاکو کرد.
ئینزاگی دەڵێت: هەموومان دەزانین کە دێربی یارییەکە هەموومان بەجۆش و خرۆشەوە لێی دەڕوانین و ئامادەین هەموو شتێک لەسەر چیمەنی یاریگەکە پێشکێشبکەین، دڵخۆشین بە سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، بەڵام لە مانگی نیساندا بیر لەوە دەکەمەوە.
سەبارەت بە سەرنەگرتنی گرێبەستی شکرینیار بۆ پاریس، ئینزاگی گوتی: من بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەکانی شکرینیار نادەم، بەڵام ئەو پیاوە و یاریزانە، ئەو کوڕێکی گەورەیە، هەموو رۆژێک ئاستێکی زۆر باشی هەیە. هێشتا پێویستە راهێنان بکات بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەتوانێت لەم یارییەدا ببێتە یاریزانی سەرەکی.
هەفتەی 21ـی سێریا ئەی، هەفتەیەک دەبێت بۆ سیمۆنی ئینزاگی و یاریزانەکانی، تاوەکو دەرکەوتنە خراپە یەک لە دوای یەکەکانی میلانی رکابەریان باشتر بقۆزنەوە و درێژە بە جەنگی بەدەستهێنانی پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە بدەن.
ئایا لوکاکو بۆ یارییەکە ئامادەدەبێت یان نا؟ ئەمەیان سیمۆنی وەڵامی دەداتەوە: رۆمێلو لوکاکو بە بۆچوونی من یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، وە ئاستیشی لە هەڵکشاندایە، بەرامبەر ئاتالانتاش تا کاتی زیاتر تێپەڕی ئاستی باشتر دەبوو، ئەمە هیوای منە، هیوادارم هەمووان بگەیەنە حاڵەتێک کە ئامادەبن بۆ ئەوەی بەشێوەی سەرەکی یاری بکەن وەک خواکین کۆریا.
هاوکێشەکانی نێوان هەردوو یانە لە یارییەکانی رابردوودا جێگەی مشتومڕن.. دوایین دوو دێربی نێوانیان لە خولدا لە بەرژەوەندی میلان کۆتاییهات.. لە کاتێکدا دوایین دوو بەریەککەوتنی ئەو دوو یانەیە لە جامی ئیتاڵیادا بە یەکسانبوونێک و بردنەوەیەکی ئینتەرمیلان کۆتاییهاتووە..
یانەی ئینتەرمیلان لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولی ئیتاڵیادایە بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ، میلانیش لە پلەی پێنجەمە بە 38 خاڵ.