کێ ناپۆلی رادەگرێت؟

05-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ناپۆلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ناپۆلی لەسەر ئەنجامە باشەکانی لە خولی ئیتاڵیادا بەردەوامە و بردنەوەی پێنجەمی لەسەریەک لە خولەکەدا تۆمارکرد و شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدا بەهێزترکرد.
 
ناپۆلی لە رکابەرییەکاین گەڕی 21ـی خولەکەدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی سپێزیا بووەوە و یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
لە خولەکی 47 خڤیچا کڤارتسخێلیا بەلێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، پاشان ڤیکتۆر ئۆسیمێن، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەکە دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 68 و 73 تۆمارکرد و ناپۆلی یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
بەم بردنەوەیە یانەکەی باشووری ئیتاڵیا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 56 خاڵ بەرزکردەوە و هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا نزیکبووەوە.
 
ڤیکتۆر ئۆسیمێن، هێرشبەری یانەکەش بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیتاڵیایە و خڤیچا کڤارتسخێلیا 11 ئاسیستی کردووە کە زۆرترینە لەم وەرزەی خولەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە