ڤیدیۆ؛ لە شێرپەنجە گەڕایەوە و هەزاران هاندەری دڵخۆشکرد

05-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
سێباستیان هالەر
سێباستیان هالەر
نیشانەکردن سێباستیان هالەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێباستیان هالەر، ئەستێرە و هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتموند دوای گەڕانەوەی لە شێرپەنجە بە تۆمارکردنی گۆڵێک هەزاران هاندەری دڵخۆشکرد و هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەیەکی گەورە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 19ـی خولی ئەڵمانیا، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداریی یانەی فرایبۆرگی کرد و یارییەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێیبردەوە.
 
لە خولەکی 17 کیلیان سێلدیێلیا لە یانەی فرایبۆرگ کارتی سووری وەرگرت، پاشان نیکو شلوتێربێگ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ دۆرتموند تۆمارکرد.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم لوکاس هوێلێر ئەنجامەکەی بۆ فرایبۆرگ یەکسانکردەوە و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا دۆرتموند بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە، لە خولەکی 48 کەریم ئادێمی گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 51 سێباستیان هالەر بە لێدانی سەر گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، ئەمە یەکەم گۆڵی ئەو یاریزانەیە دوای ئەوەی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا سەرکەوت، بەمەش هەزاران هاندەری سیگناڵ ئیدونا پارکی دڵخۆشکرد.
 
لە خولەکی 49 جولیان براند گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و خاوەن یاریگەی کردە خاوەنی چوار گۆڵ.
 
بۆرووسیا دۆرتموند هەر بەوەمدە رازی نەبوو، لە خولەکی 82 جیۆڤانی رێینا گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد و خاوەن یاریگە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.
 
بەمەش بۆرووسیا دۆرتموند لە خولەکەدا بووە خاوەنی 37 خاڵ و خۆی گەیاندە پلەی سێیەمی ریزبەند، یانەی فرایبۆرگ 34 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە