کویمان دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا

05-02-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن هۆڵەندا کویمان فەرەنسا ئەڵمانیا بەریتانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆناڵد کویمانی راهێنەری پێشووی یانەی ئێڤێرتۆن نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

رۆژنامەکانی هۆڵەندا بڵاویانکردووەتەوە، هەلبژاردەی هۆڵەندا نزیکە لەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی بە رۆناڵد کویمان بسپێرێت.

کویمان ئێستا راهێنەری هیچ یانەیەک و هەڵبژاردەیەک نییە و رەنگە وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن ئەو راهێنەرە 54 ساڵییە ئاسان بێت، تەنانەت چەند کەسێک و رۆژنامەوانێکی نزیک لەو راهێنەرە رایانگەیاندووە کە رۆناڵد بە فەرمی بووەتە راهێنەری هەڵبژاردە پرتەقاڵییەکە و سبەی سێشەممە بە فەرمی بە مێدیاکان دەناسینرێت.

کویمان پێشتر ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژادەکەی وەرنەگرتووە و تەنیا ساڵێک وەک یاریدەدەری راهێنەر لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا کاریکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە