رووداو دیجیتاڵ
رۆژنامەڤانێک مشتومڕێکی گەورە دەورووژێنێت سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی یاریزانی بارسێلۆنا بۆ ریزەکانی یانەی نەسڕی سعودی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی هەوڵەکانی تۆمارکردنی یاریزانەکە لەلایەن بارسێلۆناوە شکستییان هێنا.
رۆدی گالێتیی رۆژنامەڤان، لە رێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی "یانەکانی خولی سعودیە ئەگەری گرتنەبەری هەنگاوی جددی سەبارەت بە دۆخی ئۆلمۆ هەڵدەسەنگێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوینی رابردوو نەسڕ دانوستاندنی لەگەڵ ئۆلمۆ کردووە سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵیدا پێش رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا.
قسەکانی گالێتی هاوکات بوون لەگەڵ داواکاریی هاندەرانی یانەی نەسڕ لە سۆشیال میدیا بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەکەی بارسا لە ماوەی گواستنەوەکانی ئێستای زستانەدا.
ئەو پرسیارەی کە هاتە مێشکی هاندەرانی نەسڕ، ئەوەبوو "ئایا گرێبەستی ئۆلمۆ دەبێتە یەکەم سوپرایزی ماجد ئەلجەمعانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی یانەی نەسڕ؟".
ئەلجەمعان پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی نەسڕی وەرگرت و لە چەند کاژێری رابردوودا شوێنی گویدۆ فینگای ئیتاڵی گرتەوە.
هاندەرانی نەسڕ، لە رێگەی ئێکسەوە دەڵێن "ئێمە سیماکان و لاپۆرتمان هەیە کە زۆر لە دانی ئۆلمۆ نزیکن، ئەوان دەتوانن ئاسانکاری بکەن بۆ دانوستاندن لەگەڵیدا، بەڵام ئێمە پێویستمان بە نەسڕە بێتە پێشەوە و هەموو هێز و ویستێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەم گرێبەستە".
لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داواکارییەکی بەرفراوان لە کارگێڕیی نەسڕ کراوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئۆلمۆ یەکلایی بکاتەوە.
چاودێران پێیانوایە بوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆش کاریگەرییەکی باشی دەبێت بۆ چوونی ئۆلمۆ بۆ نەسڕ و دەڵێن "چانسی نەسڕ بۆ تەواوکردنی ئەم گرێبەستە سەرسامیی ئۆلمۆیە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە و کاپتنی یانە سعودییەکە".
چانسی یاریکردن شانبەشانی رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستاش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ کارگێڕیی نەسڕ بۆ ئەوەی ئۆلمۆ رازی بکات بە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە.
هەوڵەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ تۆمارکردنی یاریزان دانی ئۆلمۆ، کە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانەی کەتەلۆنییەوە کرد، شکستییان هێنا.
بارسا گرێبەستی لەگەڵ ئۆلمۆ کرد بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، سەرەتا بەهۆی پێکرانی کریستینسن ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا، بەڵام لالیگا و فیدرسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتیانکردەوە جارێکی دیکە ئەو یاریزانە تۆماربکرێتەوە.
لەماوەی کورتی کاروانی وەرزشیی خۆیدا لەگەڵ بارسێلۆنا، ئۆلمۆی تەمەن 26 ساڵ، لە 15 یارییدا 6 گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستێکیشی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ