ڤیدیۆ؛ لە بەرازیل پێشوازییەکی شاهانە لە سوارێز کرا

05-01-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by SILVIO AVILA / AFP
Photo by SILVIO AVILA / AFP
نیشانەکردن لویس سوارێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی لە کاتی گەیشتنی بە پۆرتۆ ئەلێگری پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و پەیوەندی بە یانەی گرێمیۆی بەرازیلییەوە کرد.
 
یانەی گرێمیۆ پۆرتۆ ئەلیگری بەرازیلی گرێبەستی لەگەڵ لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی کرد، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ یاری بۆ دەکات.
 
لویس سوارێز، تەمەن 35 ساڵ، هاوینی رابردوو گەڕایەوە بۆ یانەی ناسیۆناڵی ئۆرۆگوایی، کە لە سەرەتای کاروانیدا یاری بۆ کردووە، سەرکردایەتی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئۆرۆگوای، بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ لە 14 یاریدا.
 
سوارێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەشداری لە مۆندیالی 2022ـی قەتەردا کرد، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێک تۆماربکات، هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکان دوورخرایەوە.
 
لویزێتۆ پێشتر یانەکانی ئایاکس، لیڤەرپوول، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید یارییکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە