تیبۆ کۆرتوا.. لەنێو یاریگەدا هێمن و بێگوناح و لە دەرەوە خائین و ناپاک

05-01-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تیبۆ کۆرتوا
A+ A-

رووداو دیجیتال

وادیارە رووخساری تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکیی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زۆر جیاوازە لە ناخ و لە کردەوەکانی، ئەو کە لەنێو یاریگەدا هێمن و بێدەنگ و بێگوناح دەردەکەوێت، لە دەرەوەدا وەک خائین و ناپاکترین پیاو دەناسرێت.

کۆرتوا بەوە ناسراوە کە هەمیشە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خانماندا دروستدەکات و هەر بەو هۆیەشەوە هاوژینی خۆی لەدەستداوە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا دەڵێن "ئەوکاتەی کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی بوو، ئەوەندە ناپاکی لە مارتا دۆمینیگێزی هاوژینی کرد، ئەو خانمە ناچاربوو لێی جیابێتەوە، کە سەرەڕای ئەوەی کوڕێک و کچێکیان هەبوو، مارتا لەندەنی جێهێشت و لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا درێژەی بە ژیانی دا".

کۆرتوا ئێستا پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ مایکای خانمە نمایشکاری ئیسپانی داناوە و لەگەڵیدا دەچێتە ژووان.

ئیسپانییەکان لە رێگەی سۆشیال میدیاوە هۆشداریان داوەتە مایکا و بۆیان نووسیوە "متمانە بە کۆرتوا مەکە، پیاوێکی خائین و ناپاکە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە