لوئەی سەڵاح ئەو یاریزانە کوردە دەستنیشاندەکات کە شایستەی یارییکردنە بۆ عێراق

05-01-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لوئەی سەڵاح، یاریزانی پێشووی عێراق
لوئەی سەڵاح، یاریزانی پێشووی عێراق
نیشانەکردن لوئەی سەڵاح، یاریزانی پێشووی عێراق، جامی ئاسیای 2019
A+ A-

رووداو - هەولێر

لوئەی سەڵاح، ئەستێرەی پێشووی تۆپی عێراق دەربارەی ئاستی یاریزانە کوردەکان دەڵێت، یاریزانی کورد زۆرباشن و باسی ئەو یاریزانەش دەکات، کە شایستەی ئەوەن لە هەڵبژاردەی عێراق یاریی بکەن.


لوئەی سەڵاح، بەشداریی لە رووماڵی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ دەستپێکردنی جامی ئاسیای 2019 کرد، دەربارەی ئەو یاریزانە کوردانەی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشدارن گوتی، شتێکی زۆرباشە کە رووداو گرنگی بە یاریزانە کوردەکان دەدات و ئەمە شتێکە بۆ یاریزانەکان جێگەی بایەخە.

ئەو هێرشبەرەی پێشووی عێراق گوتی، هیوام دەخواست یاریزانی کوردی زیاتر لە ریزی هەڵبژاردەکاندا یارییانکردبا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە کام یاریزانی کورد شایستەی ئەوەیە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی بکات، لوئەی سەڵاح گوتی، بەڕاشکاوی دەڵێم، هەردی سیامەند بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیکردووە شایستەی ئەوەبوو کە ئێستا لە ریزەکانی عێراقدا یارییکردبا، بەڵام راگەیاندنەکانیش کاریگەرییان هەیە و راهێنەر دواجار بڕیار دەدات.

سەڵاح گوتیشی، هەردی رێچکەی سەڵاحەدین سیامەندی گرتووەتە بەر، کە یاریزانێکی بەناوبانگی کورد بووە و باشترین یاریزانی مێژووی کوردە، لە هەموو جیهان یاریزانی کوردی زۆرباش هەن و ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە