خاوەنە نوێیەکەی یانەی داڵکورد و داوای یونس مەحموود دەکات


یانەیەکی سوێدی کوردییە، لە ٢٦ی حەوتی ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن چەند پەنابەرێکی کوردی سوێد دامەزرا، سەرەتا لە خولی پلە حەوت یاری دەکرد و ئێستاش گەیشتووەتە خولی نایابی ئەو وڵاتە.

داڵکورد وەرزی رابردوو لە خولی پلە یەکی سوێد ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و پلەی یەکەمی ئەو خولەی بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ بەدەستهێنا، بە جۆرێک کە لە کۆتایی خولەکەدا 17 خاڵ لە یانەی دوای خۆی دووربوو. 


ئەو یانەیە لەلایەن رەمەزان کزلییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرا کە کوردی دانیشتووی سوێدە، بەڵام لە دوایین پێشڤەچوونی کارگێری لەو یانەیەدا، سەرمایەدارێکی باشووری کوردستان بڕیاری کڕینەوەی ئەو یانەیەیدا.

راستە یاریزانەکانی ئەم یانەیە سەرجەمیان کورد نین، بەڵام کاپتن و سەرتیپی داڵکورد ناوی پێشرەو عەزیزییە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.


نازناوە دیارەکان لە خەزێنەی ئەم یانەیەدا سێ دانەن، بەڵام ئامانجی گەورەی ئەو تیپە لەم وەرزەوە لەدایک دەبێ، ئەویش بەدەستهێنانی پلەی پێشەوەی خولی لیگا سوپێرێتان و بەشداریکردنە لە گەورەترین پاڵەوانیەتیی ئەوروپا، کە یۆفا چامپیۆنزلیگە.