ڤیدیۆ؛ تیپەکەی ئەلۆنسۆ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

بایەرلیڤەرکوزن لە یارییەکی گرنگی بوندێسلیگادا، لەنێو سیگنال ئیدۆنا پارکدا، دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و 1-1 لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتموند یەکسانبوو.
 
سەرەتا خاوەن ماڵ دەستپێشخەربوو، و لە خولەکی پێنجدا یوليان رايرسۆن تیپی میوانی تووشی شۆک کرد، دڵی تیرزیچی خۆشکرد و گۆڵی یەکەمی بۆرووسیا دۆرتموندی تۆمارکرد.
 
خاڵی وەرچەرخانەکە چەند ساتێک دوای ئەوە هات کە ئەلۆنسۆ پاتریک چیکی لە کورسی یەدەگەوە ناردە نێو یاریگا و یاریزانەکە ئاسیستێکی بۆ ڤیکتۆر بۆنیفاس کرد و 11 خولەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە گۆڵی یەکسانبوونەکەی تۆمارکرد.
 
یارییەکە بە یەکسانبوون و بە تەوقەیەکی نێوان تیرزیچ و ئەلۆنسۆ کۆتاییهات
 
بەم ئەنجامە بایەرلیڤەرکوزن دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بە 35 خاڵ لە پێشەنگی بوندێسلیگادا مایەوە، کە 3 خاڵ لەپێش بایرن میونشنە، بەڵام ئەمەی دوایی یارییەکی کەمتر کردووە، دوای ئەوەی یاریی ئەم هەفتەیەی بەهۆی بەفربارینەوە دواخرا.