دێر کلاسیکێر.. لیڤاندۆڤسکی و هالاند رکابەری لەسەر دوو پێشەنگ دەکەن

04-12-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن بۆرووسیا دۆرتموند دێر کلاسیکێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێکیان چەند رۆژێک لەمەوبەر یەکەم خەڵاتی باشترین گۆڵکاری جیهانی بردەوە، ئەوەی دیکەشیان لە یاریی رابردوودا لە پێکان گەڕایەوە و ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، ئەمشەو لە دێر کلاسیکێردا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکانیان بۆ وەرگرتنی پێشەنگی بوندێسلیگا.
 
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، باشترین گۆڵکاری جیهان، گۆڵکاری ئەم وەرزەی بوندێسلیگا و ئێرلینگ هالاند، دووەم گۆڵکاری ئەم وەزەی خولەکە و برسی بۆ گەیشتن بە پێشەنگ بەرامبەر یەکدی دەوەستنەوە.
 
سیگناڵ ئیدۆنا پارک لە گەڕی چواردەی بوندێسلیگا، باوەش بۆ دێر کلاسیکێرێکی دیکە دەکاتەوە، دۆرتموند لە یاریگەی خۆیدا چاوی لە یەکسانکردنەوەی شکستەکانی بایرنەوە، لەکاتێکدا باڤارییەکان دووجار لەم وەرزەدا دۆڕان و ئەوانیش سێجار، بەبردنەوەی یارییەکەش دەچنە پێشەنگی ریزبەند و جیاوازییەکەش دەبێتە دوو خاڵ.
 
ئەوەی بۆ یولیان ناگێلسمان کێشەیە و لە پلان داڕشتنی یارییەکەدا تووشی سەر ئێشە دەکات، نا ئامادەیی جۆشوا کیمیچ، بەهۆی کۆرۆناوە، پێکانی مارسێل سپیتزەر، چوبۆ مۆتینگ و نا روونیی یارییکردنی لیۆن گۆرێتسکایە، دۆرتموندیش چەند یاریزانێکی ئامادەنین، تۆرگان هازارد تووشی پێکانبووە و جودی بێلینگهامیش پێکانی ئەمەش بۆ هەردوو راهێنەر کارەکە زەحمەتتر دەکات.
 
بایرن لە هەشت یاریی رابردوودا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە دۆرتموندی بردووەتەوە، لە وەرزی 2018-2019ـشەوە لە بوندێسلیگادا بەرامبەر رکابەرەکەی نەدۆڕاوە، بەڵام بۆ هەردوو تیپ ئەمە مێژوو و رابردووە و 90 خولەکی ئەمشەو سەرنجڕاکێش و پڕ رکابەری دەبن بۆ یەکلاکردنەوەی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە.
 
ئەوەی زیاتر هاوکاریی دۆرتموند دەکات گەڕانەوە و ئامادەیی ئێرلینگ هالاندە، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا دوای ماوەیەکی زۆر لە پێکان گەڕایەوە و بە تۆمارکردنی گۆڵێک بووە یەکەم یاریزان لە 50 یاریی بوندێسلیگادا 50 گۆڵی کردبێت.
 
ئامار و زانیارییەکانی یارییەکە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە