مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد، لیڤەرپوولیش دێربی مێرسیسایدی لەپێشە

رووداو - هەولێر

ئەمشەو رکابەرییەکانی گەڕی 15ـی پرێمەرلیگ، چەند یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت و یەکێک لە رووداوە سەرنجڕاکێش و گرنگەکانیش گەڕانەوەی خۆزێ مۆرینیۆ دەبێت بۆ یاریگەی مانچێستەر یونایتد.

کاژێر 22:30 مان یونایتد لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری تۆتێنهام دەکات، ئەو یانەیەی کە ئێستا مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی سەرکردایەتی دەکات و ئەمشەو لە دژی یانەکەی پێشووی رکابەری لەسەر بردنەوەی سێ خاڵ دەکات.

بارودۆخی هەردوو یانە تەواو لەیەکدی جیاوازە، مۆرینیۆ دوای وەرگرتنی سپێرز یانەکەی گەڕاندووەتەوە سەر بردنەوەکان و مان یونایتدیش ئەنجامەکانی خراپن، بۆیە ئەمشەو رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان هەردوولادا چاوەڕێ دەکرێت.

لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر 23:15 بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئێڤێرتۆنی هاوشاری لە یاری دێربی مێرسیسایددا بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن، رێدز دەیەوێت سوود لە بارودۆخ و ئەنجامە خراپەکانی ئێڤێرتۆن وەربگرێت بۆ ئەوەی زیاتر لە رکابەرەکانی دووربکەوێتەوە و پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بپارێزێت.

جگە لەم دوو یارییە چەند یارییەکی دیکەش دەکرێن کە بەمشێوەیە دەبن.

چێڵسی - ئاستۆن ڤێلا 22:30
لێستەر سیتی - واتفۆرد 22:30
ساوسهامتۆن - نۆرویچ سیتی 22:30
ولڤەرهامتۆن - وێستهام 22:30