یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتوس بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌كه و له به‌رامبه‌ردا تۆنی كرووس بداته یانه ئیتالییه‌كه.
ریال مه‌درید چه‌ند جارێكی بایه‌خی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی دیبالا ده‌ربڕیوه و ئاماده‌یه پاره‌یه‌كی زۆر بداته ئه‌و یاریزانه، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته‌دی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌ستگرتنی یوڤی به ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌واڵی تۆڕی رای سپۆرتی ئیتالیا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مه‌درید ره‌نگه له مانگی یه‌كی ساڵی نوێ‌دا ده‌ستپێبكات و سه‌رۆكی یانه ئیسپانییه‌كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه تۆنی كرووسی یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه بداته یوڤی بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیبالا.
ریال بۆ به‌هێزكردنی هێڵی هێرشبردنی ده‌یه‌وێت دیبالا بگوازێته‌وه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا.
تۆنی كرووس
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كارگێڕیی یوڤێنتوس سوورن له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی دیبالا له یانه‌كه‌یان و پلانیان هه‌یه گرێبه‌ستێكی نوێی پێشكه‌ش بكه‌ن و پاره‌كه‌ی بۆ زیادبكه‌ن.
تۆنی كرووس له 2014 له بایرن میونشنه‌وه روویكرده ریال مه‌درید و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و یه‌كێك له گرنگترین یاریزانی پێكهاته‌ی زه‌ینه‌دین زیدانه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ