ڤیدیۆ؛ لازیۆ لەگەڵ زینیت یەکسانبوو

رووداو دیجیتاڵ

یانەی لازیۆ دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ یانەی زینیت سان پیتەرسبورگ یەکسانبوو.

یارییەکە لە رووسیا بەڕێوەچوو و تێیدا لازیۆ بووە میوانی زینیت و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 32دا ئالێکساندەر ئیرۆخین گۆڵی یەکەمی بۆ زینیت تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 82دا فیلیپی کایسیدۆ ئەنجامەکەی بۆ لازیۆ یەکسانکردەوە و هەردوو یانە خاڵێکی یارییان وەرگرت.

بەم یەکسانبوونە، لازیۆ هاتە پلەی یەکەم بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ و زینیتیش دوای سێ یاری لە چامپیۆنزلیگ یەکەم خاڵی خولەکەی بەدەستهێنا.